زووم…
وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشیان قەدەغەکردووە لەبەرئەوەی هیچ رێگەپێدانێکیان نییە و لە وەزارەتەکەیان تۆمارنەکراون.
وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەن، نووسراوی رێگەپێدانی وەزارەتیان نییە، بۆیە بە بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژمار دەکرێن، كۆدەكرێنەوە و لەنێویش دەبردرێن.
دەشڵێت، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان بۆ دروستکردن یان هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان رێگەپێدان لە وەزارەتی تەندروستی وەربگرن.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لە بازاڕەکاندا دەستبەسەر ئەو خواردنەوە وزەبەخشانەدا بگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن. دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتبەر.