79
زووم..
تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان لە هەرێمی كوردستان كارادەكات و دایاندەمەزرێنێت.
بەگوێرەی ئاگادارییەك كە وەزارەتی تەندروستی عێراق لەواڵی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، داوا لەدەرچووانی كۆلێژی پزیشكی و تەندروستی و تەكنیكی و پەرستاری و دەرچوانی بەشی پەرستاری پەیمانگاکان دەكات ناوی خۆیان تۆماربكەن.
دەشڵێت، مەرجە ئەوانەی خوازیارن لەسەر میلاكی وەزارەتەكەیان دامەزرێنرێن دەرچووانی ساڵی 2022 بۆ 2023 بن، فۆڕمی ئەلیكترۆنیش بۆ ناو تۆماركردن بۆ ماوەی 15 رۆژ كارا دەبێت.