زووم..
کەشناسیی هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت، بەگوێرەى پێشبینییەکانمان رۆژانى چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینى بارانێکى زۆر لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان دەبارێت و ئەگەرى لافاو و هەورەبروسکە هەیە.
کەشناسیی حەوت رێنمایی بۆ سەلامەتیی هاووڵاتیان خستووەتەڕوو، داوا دەکات پێوەى پابەندبن.
رێنماییەکان ئەمانەن؛
یەکەم؛ هاووڵاتیان سویچی کارەبای ماڵەکانیان بکوژێننەوە، لەوکاتەى پێویستیان پێى نییە.
دووەم؛ هاووڵاتیان لەو شوێنانە نەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت، وەکو تاوەر و ستوونی كارەبا.
سێیەم؛ هاووڵاتیان بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانیان لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی ئاو.
چوارەم؛ شۆفێری مەکەن کاتێک ئاو بەرزبووەوە .
پێنجەم؛ هاووڵاتیان لە ناوچە نزمەکان دووربکەونەوە، لەكاتی بارانی بە لێزمەدا.
شەشەم؛ زۆر پێویست نەبێت، هاووڵاتیان رێگە گشتییەکان و هێلەكانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن.
حەوتەم؛ هاووڵاتیان لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە، بەتایبەتى شوێنی بەرز و دارستان و بناری شاخەكان.