زووم..
ئەنجومەنى دادوەریی هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە هەژمارکردنى پێشخستن “قیدەم” بۆ ژمارەیەک دادوەر و داواکارى گشتى پاشئەوەى خوێندنیان لە پەیمانگەى دادوەریی تەواوکردووە.
بەگوێرەى نووسراوێک کە بە واژۆى دادوەر عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەریی هەرێمى کوردستان دەرچووە، بڕیاردراوە بە ههژماركردنی ماوهی دوو ساڵی خوێندن له پهیمانگهی دادوهریی به “قیدهم”.
ئەنجومەنى دادوەریی دەڵێت، ئامانج لەم بڕیارە بۆ پۆلێن گۆڕین و پلهبهرزکردنەوەی ئەو دادوهر و ئهندامانی داواكاری گشتییە لەماوەى رابردوودا پەیمانگەکەیان تەواوکردووە.
بڕیارەکەى ئەنجومەنى دادوەریی لەکاتێکدایە لە ساڵى 2016ـەوە هەژمارکردنى قیدەم بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە لەماوەى خزمەتى وەزیفیاندا بڕوانامەى بەرزتر بەدەستدەهێنن بە پاساوى قەیرانى دارایی راگیراوە.