59
زووم..
ماوەى 153 رۆژە زیندانییانی سیاسی لە گرتووخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” مانگرتنیان بەردەوامە.
بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، مانگرتنی زیندانییانی سیاسی لە خواردن، لە رۆژی 27ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، وەک بەشێک لە هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دەستیپێکردووە و لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە.
رۆژی 4ـی نیسان، زیندانییانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک رایانگەیاند، چالاکییەکە پێی ناوەتە قۆناغی دووەمەوە و مانگرتن لە خواردن کۆتایی پێهاتووە و بایکۆتی پەیوەندیی تەلەفۆنی و ئەنجامدانی دیداریان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.