38
زووم..
سەرچاوەک لە کێڵگەى غازى کۆرمۆر راگەیاند، بە رهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر لە دواى هێرشە درۆنییەکەى شەوى رابردووەوە راگیراوە.
هەمان سەرچاوە لەبارەى دۆخى کێڵگەکەوە بە زوومى گوت، دۆخى کێڵگەکە ئارام نییە و لەگەڵ ئەوەشدا کارکردن لە کێڵگەکە بەردەوامە.
سەرچاوەیەکى دیکە لە وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان بە زوومى گوت، بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکردووە، بۆ پڕکردنەوەى بڕى پێویستى کارەبا، سوود لە بەنداوى دوکان وەردەگیرێت.
بەهۆى هێرشەکەوە دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە، سەرچاوەکە دەڵێت، هەرکات بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر ئاسایى بووە دابەشکردنى کارەباش ئاسایى دەبێتەوە.