64
زووم:
گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئۆپراسیۆنەکەى ناوچەى بەتاوین لە بەغداد دەستگیرکراون گەیشتووەتە 307 کەس.
عەمید میقدارد میرى، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتى جیاواز دەستگیرکراون و ئۆپراسیۆنەکە تائێستاش بەردەوامە
ناوچەى بەتاوین لە بەغداد، یەکێکە لەو ناوچانەى زۆرترین تاوان و دیاردەى کوشتن و رفاندن و کاری تێکدەرانە و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەری تێدا ئەنجامدەرێت.