زووم:
سەرچاوەیەکى نزیک لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى حزبی تەقەدوم رایگەیاند، حزبەکە چوار بژاردەیان لەبەر دەستە بیخاتە سەر مێزى گفتوگۆکان، لەنێویشیاندا بژاردەى پاشەکشە لە پرۆسەى سیاسیی.
سەرچاوەکە بە رۆژنامەى شەرقولئەوسەتی راگەیاندوە، حزبەکەیان چوار بژاردەى لەبەردەستە، یەکێکیان هەڵپەساردنى کارەکانى پەرلەمانە، ئەوی دیکەیان پاشەکشەیە لە چوارچێوەى ئیدارەى دەوڵەت، ئەوی دیکەشیان پاشەکشەى تەواوەتییە لە سەرجەم پرۆسەى ساسیی عێراق، هاوشێوەى رەوتەکەى موقتەدا سەدر کە لە دووساڵی رابردوو دەستى بۆ هەمان بژاردە برد.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هێزە شیعەکان لەگەڵ لایەنە سوننەکان یاری بە دابەشبوونەکە دەکەن و بە قازانجی خۆیان دەیشکێننەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە هەریەک لەو بژاردانەى ئامادەیان کردووە، باجی تایبەتی خۆی هەیە و لەم قۆناغەدا ناچارن دەست بۆ هەندێک لەو بژاردانە ببەن.