39
زووم…
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات ستراتیژێکی بەرگری بدۆزنەوە تا کیشوەرەکە کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستێت لە روبەڕوبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی روسیا دروستیان دەکات.
ئەمڕۆ ماکرۆن لە گوتارێکدا گوتی، پێویستیان بە بنیادنانی تێگەیشتنێکی ستراتیژی متمانەپێکراوە بۆ بەرگریکردن لە ئەوروپا.
لە گوتارەکەیدا ماکرۆن باسی لەوەکرد، لە چەند مانگی داهاتوودا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات پێشنیازەکانیان لەوبارەیەوە پێشکەشبکەن. گوتیشی، ئەوروپا پێویستی بە برەودان بە تواناکانی خۆیەتی لە بواری بەرگری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.