زووم…
هێشتا بکوژە راستەوخۆکە، فڕۆکە و تانکەکان، بێدەنگ نەبووە، کەچی بکوژە بێدەنگەکە کەوتووەتە گیانی هاوڵاتیانی غەزە، پاشەڕۆ و خۆڵ و خاشاک تەواوی کەرتەکە داپۆشیوە بە تایبەت بەشی باکووری.
کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک لەناو کوچە و کۆڵانەکانی باکووری کەرتی غەزە جگە لە سیمایەکی قێزەون و بۆنێکی ناخۆش، مێروویەکی زۆی کۆکردووەتەوە و بووەتەهۆی دەرکەوتنی چەندین جۆر نەخۆشی.
دایکی رەمزی کە تەمەنی 71 ساڵە دەڵێت: ئێستا من تووشی رەبوە و تەنگەنەفەسی بووم، ئەوە نزیکەی حەوت مانگە ئەم بۆنە ناخۆش هەڵدەمژین، بۆنەکەی بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، هەزاران جرج و مێشوولە و چەندین جۆر مێرووی دیکە بڵاوبوونەتەوە تێیدا، بە راستی ئەوەش زۆر بێزارکەرە.
بەشێکی زۆر لەو خۆڵ و خاشاکە دەسوتێنرێت، ئەوەش دیسان کۆمەڵێک کێشەی دیکەی بۆ دانیشتوانەکە دروستکردووە.
ئەبورەشیدی 47 ساڵ دۆخەکە بە کارەساتێکی مرۆیی دیکە ناودەبات و دەڵێت: ئێمە لە زۆر لایەنەوە تووشی کێشە بوونی، منداڵەکانیش تووشی هەوکردن بوونەتەوە، تەنانەت گەورە وگەنجەکانیش، هەوکردنیان هەیە و هەندێکیان براونەتە نەخۆشخانە، هیچ چارەسەرێکیش نییە، چونکە پاک ناکرێتەوە، چونکە هیچ دەزگایەک یاخود شارەوانی نییە ئەو کارە بکات.
تەندروستیی غەزە داوا لە تەواوی دەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە مرۆییەکان دەکات دەستێوەردانی بەپەلە بکەن بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی غەزە لەو نەخۆشییانەی بەهۆی پیسبوونەوە تووشیان بووە، بە تایبەت رژانی ئاوەڕۆ بە کۆڵانەکان و خێمەی ئاوارەکاندا، هەروەها نەبوونی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە.