زووم:
کەمتر لە مانگێک و پانزە رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی خۆی بەردەوامە.
لە نوێتریین بڕیاریدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی لە هەولێر گۆڕی.
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاریدا حەیدەر محەمەد لە بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر لابدات و مەڕوان محەمەد ساڵح لە شوێنی دابنێت.
ئەنجومەنی کۆمسیارانی لەسەر بڕیارەکە دەڵێت، بڕیارەکە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندیی گشتی ئەنجام دراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەکە وەک ئامادەکارییەکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی ترەوە و هەر لەسەر پرسی هەڵبژاردن دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پێشەنگی کارەکانی سەرۆکایەتی هەرێمە و پێویستە زەمینەسازی بۆ ئەنجامدان و بەڕیوەچوونی ئەو پرۆسەیە بکرێت.
پارتی کە بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکەی داوە، جارێکی دیکە لە زاری مهحمود محهمهد، گوتهبێژی حزبەکەوە رایگەیاند، بهردهوام دهبن لهسەر ههڵوێستی خۆیان.
وتەبێژەکەی پارتی لە یادی بۆردومانی قەڵادزێدا قسەی بۆ میدیاکان کرد، راشیگهیاند، ئهوان لهگهڵ سیستمی ههڵبژاردن كۆك نهبون و لهگهڵ رێگری له بهشداربونی پێكهاتهكان نهبون، بۆیه ئهو ههڵوێستهیان وهرگرتوه.
ئێستا ٤٥ رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردن و جگە لە پارتی، هەموو لایەنەکان دەڵێن هەڵبژاردن دەکرێت و کۆمسیۆنیش بەردەوامە لە کارەکانی خۆی.