65
زووم…
حسێن فەرشیدی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران لە رێوڕەسمێکدا لە تاران رایگەیاند، بەکارهێنانی شەکر لە ئێران سێ هێندەی رێژەی جیهانییە و خواردنی خوێش لەو وڵاتە چوار ئەوەندەی رێژەی ستانداردی جیهانە.
بەگوێرەی رۆژنامەی شەرق، فەرشیدی گوتوویەتی، پێویستە ئەو شێوازە بەکارهێنانە کەم بکرێتەوە.
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران جەختی لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شەکر و خوێ دەکاتەوە و دەڵێت، خەڵک وەزارەتەکەیان بە دەرمان و نەخۆشخانە تێگەیشتووە، بەڵام ئامانجیان پێشگرتنە لە نەخۆشکەوتنی خەڵک و دەرمان کردن بە پلەی دووەم دێت.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەکارهێنانی ستانداردی ساڵانەی خوێ بۆ هەر کەسێک لە جیهاندا نزیکەی دوو کیلۆگرامە و بەکارهێنانی شەکریش نزیکەی 20 کیلۆگرامە.