زووم…
بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، مانگی رابردوو بۆ کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، مانگی توندوتیژی و کوشتار بووە، چونکە لەو ماوەیەدا 10 کۆڵبەر کوژران و 39 کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
کۆڵبەر نیوز لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، ئەو کۆڵبەرانە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئامانجگیراون.
دەشڵێت، منداڵەکان بەهۆی هەژارییەوە قوربانیەکی گرنگی کۆڵبەرین، بۆ نمونە هەستیار عەبدولکەریم کە منداڵێکی کۆڵبەری 15 ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها سێ منداڵی کۆڵبەری دیکەش بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی برینداربوون.
جگە لەوەش، 13 کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە لە سنووری بیارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن پاسەوانانی سنووری عێراق دەستبەسەرکراون.