54
زووم…
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری سنە، بە دوو دۆسیەی جیاواز، سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
رێکخراوی هەنگاو هەواڵێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سۆما پوورمحەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نۆژینە لە سنە، بە تۆمەتی “درووستکردنی کۆمەڵە و گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە 10 ساڵ زیندانیکردن و “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە یەک ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
سۆما پوورمحەمەدی لە ئینستاگرامەکەی نووسیویەتی، رۆژی دانیشتنی دادگا، دادوەر پێی گوتووە پێشتر سزاکەی دەرکراوە.