44
زووم…
عەلی یەرلیکایا وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایگەیاند، دۆسیەى یاسایی بۆ لێپرسینەوە لە گەورەشارەوانیی ئامەد و مێردین کراونەتەوە.
یەرلیکایا لە ئێکس رایگەیاندووە، لە کۆبونەوەى گەورەشارەوانیى ئامەد ئاڵاى تورکیا لابراوە و لەکاتى دەستبەکاربوونى گەورەشارەوانیی مێردینش سروودى نیشتیمانى نەگوتراوەتەوە، بەوهۆیەوە لیژنەی یاسایی بەدواداچوونیان بۆ دوو شارەوانییە دەستپێکردووە.
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژى دەم پارتى، لە ئێکس وەڵامى وەزیرى ناوخۆى تورکیاى داوەتەوە و گوتوویەتی، ئەو تۆمەتانە راست نیین، پێویست ناکات تواناکانی دەوڵەت لە شتی بێبنەمادا بەهەدەر بدەن و باشتریش وایە لیژنە بۆ قەیومەکان پێکبهێنرێت کە چۆن پارەیان بەهەدەر داوە و قەرزێکى زۆریان لەسەر شارەوانییەکان بەجێهێشتووە.