رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، کە ناوەندەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە رایگەیاند، تاوەکو ئیستا لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری ئێراندا، 342 کەس کوژراون، کە 26 کەسیان ژن و 43 کەسیشیان منداڵن.
رێکراوەکە دەڵێت، کوژراوەکان لە 23 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانن، پارێزگاکانى سیستان و بەلوچستان، تاران، مازندەران، سنە و گەیلان لە ریزی سەرەوەی ئەو پارێزگایانەن، کە زۆرترین خۆپیشاندەریان تێدا کوژراوە.
342 کەس کوژراون، کە 26 کەسیان ژن و 43 کەسیشیان منداڵن
کوژراوەکان بەگوێرەى پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
سیستان و بەلوچستان، 123 کەس، تاران 39 کەس، مازندەران 33 کەس، سنە 32 کەس، گەیلان 23 کەس، ورمێ 23 کەس، کرمانشان 14 کەس، ئەلبورز 15 کەس، خوزستان پێنج کەس، خوراسانی رەزەوی پێنج کەس، ئەسفەهان چوار کەس، زەنجان چوار کەس، لوڕساتن سێ کەس، مەرکەزی سێ کەس، لە هەر یەک لە پارێزگاکانی قەزوین، کەهکیلویێ و بویەرئەحمەد، تەورێز، ئیلام، ئەردەبیل، بوشەهر دوو کەس کوژران، لە هەر یەک لە سمنان، کرمانیش کەسێک کوژراون.
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردى شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکرد.
خۆپیشاندانەکان دوو مانگیان تێپەڕاند و تاوەکو ئێستا حکومەت نەیتوانیوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات.
شەوی سێشەممەی رابردوو، 15ی تشریتى دووەم، مانگرتنی گشتی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە شارەکانی ئێران بەبۆنەی ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ەوە دەستیان پێکرد، بەتایبەتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزی زۆریان لێکەوتەوە، بەگوێرەى ئامارە نافەرمیەکان چوار هاوڵاتی کورد و دوو ئەفسەری هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژراون.
خۆپیشاندانەکان دوو مانگیان تێپەڕاند