43
زووم..
یەکەمین کۆڕی پەیکەرسازی لە مەهاباد ئەمڕۆ دەستپێدەکات بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
بابەک رۆستەمپوور، سەرۆکی شارەوانیی مەهاباد لەوبارەیەوە دەڵێت، یەکەمین کۆڕ و کۆبوونەوەی پەیکەرسازی لەلایەن شارەوانی مەهاباد، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و هونەرمەندانی بەناوبانگ، هادی و مەهدی زیائەدینی، بەشیر ناسری، رەزا قەرەباغی، بیژەن غونچەپوور و ناسر خاوەرزادە بەڕێوەدەچێت.
رۆستەمپوور دەشڵێت، ئەمە یەکەم رووداوی لەم جۆرەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و راستەوخۆ لە هەوای کراوەدا لە گۆڕەپانی مەنگوڕان بەڕێوەدەچێت، هاووڵاتیان دەتوانن هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تا 8ـی ئێوارە سەردانی هونەرمەندان بکەن.