پارێزگاریی دێرسم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە پارێزگاکە تاوەکو 19ی تشرینی دووەمى 2022، پێویستە هەموو رێپێوان، خۆپیشاندان و چالاکیەکی مەدەنی بەگوێرەی رێنمایی و فەرمانی پارێزگاری پارێزگاکە ئەنجام بدرێن.
پارێزگاریی دێرسم دەڵێت، ئامانجی قەدەغەکە، بەرقەرارکردنی ئارامی کۆمەڵایەتیە.
پارێزگاریی دێرسم:
ئامانجی قەدەغەکە، بەرقەرارکردنی ئارامی کۆمەڵایەتیە
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەنجامدانی هەموو کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسی، کۆبوونەوە، رێپێوان، خۆپیشاندان، چالاکی دانیشتن، کردنەوەی ستاند، کەمپینی واژۆکۆکردنەوە و کۆنسێرتێک، تاوەکو 19ی تشرینی دووەم پێویستە رەزامەندی پارێزگاری بۆ وەربگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە، قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستانیش بۆ 15 رۆژی دیکە درێژکرایەوە، کە لە ساڵی 2016ەوە، لەدوای شەڕی نێو شارەکانی باکوری کوردستان دەستیپێکردبوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە 27ی کانونی دووەم، رۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نزیک دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە و شاری باکوری کوردستان، بەو بۆنەیەوە لە ئیستاوە دەست بە “چالاکی و ئاهەنگی پیرۆزبایی” کراوە.