زووم…
لە دوو رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش هاووڵاتیی کوردیان لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کردووە.
ئاژانسی “کۆردپا” بڵاویکردەوە، سەرەتا هێزە ئەمنییەکان سێ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ئومێد شەهداد، عومەر حسێنی و عەلی حسێنی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە. ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بوون.
ئاژانسی “کۆردپا” لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگایان هەبێت، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە.
رۆژی رابردووش هێزە ئەمنییەکان دوو هاووڵاتیی دیکەیان بە ناوەکانی موحسن قادرەش و ئومێد قادرنەژاد دوای بانگهێشتکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە دەستگیر کرد.
هەر لەو رۆژەدا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مووسا جەلیلیان دەستبەسەر کرا و لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خێزانەکەی رایگەیاند کە ئێستا لە زیندانە و “بە توندی” لێی دراوە.