91
زووم…
درەنگی شەوی رابردوو، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاووڵاتییەک لە گوندی ناودارۆکى قەزای سیدەکان گیانیلەدەستدا.
برایەکى ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە بە زوومى گوت، شەوى رابردوو براکەى بە سەردان چووەتە گوندى ناودارۆک، لە کاتى گەڕانەوەیدا فرۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا بۆردوومانى کردووە و گیانى لەدەستداوە.
زوومی سۆران رایگەیاند، هاووڵاتییەکە پێشمەرگە بووە، تەمەنی ٤٦ ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە، دانیشتووی گوندی شێخڕەشی قەزای سیدەکانە لە سنووری ئیدارەی سۆران.
هەروەها کاروان فەیسەڵ، بەرپرسی بنکەی تەندروستیی سیدەکان، لەوبارەیەوە بە زوومی راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ئەو هاووڵاتییە گەیەنراوەتە بنکە تەندروستییەکەیان.
گوتیشی، تەرمەکەی بەتەواوی شێواوە و ئێستا لە پزیشکی دادی سۆران پشکنینی بۆ دەکرێت.