زووم…
کاترین روسیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یونیسێف ئاشکرایکرد، زیاتر لە 13 هەزار و 800 منداڵ لە کەرتی غەزە کوژراون و هەزاران منداڵیش برینداربوون و هەزارانی دیکەش لە لێواری برسێتیدان.
کاترین لەدوای کۆتاییهاتنی سەردانێکی دوو رۆژە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نیویۆرکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دا و گوتی، کارمەندانی رێکخراوی یونیسێفیش رزگاریان نەبووە لە توندوتیژییەکان، زۆرێکیان لە غەزە خێزان و هاوڕێ و ماڵەکانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 200 کارمەندی مرۆیی لە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکەدا کوژراون.
باسی لەوەشکرد، منداڵان شەڕ دەست پێناکەن، ناشتوانن کۆتایی پێبهێنن، بەڵام هەمیشە زۆرترین باج دەدەن.
ناوبراو داوای ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکانی کرد بۆئەوەی ئاگربەستی بەپەلە رابگەیەنرێت و هیچ بەربەستێک نەمێنێت لە بەردەم گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان.