زووم…
زاهیر جەبارەین، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی رۆژئاوا بە وەکالەت رایگەیاند، بزووتنەوەکە دیلە ئیسرائلییەکان ئازاد ناکات بە رێککەوتنێکی راستەقینە نەبێت.
جەبارەین لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵێکى ناوخۆییدا گوتی، حەماس وەڵامی خۆی بۆ وڵاتانی نێوەندگیر ناردووەتەوە و رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل دەیەوێت چارەنووسی دیلەکانی بزانێت و بیانگەڕێنێتەوە، پێویستە لەڕێگەی دانووستان و رێککەوتنەوە بێت.
هاوکات سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی گوتووە، پاشەکشێی ئەمریکا و لایەنگیری بۆ ئیسرائیل بووەهۆی پەکخستنی دانووستانەکانی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان.
راشیگەیاند، حەماس بۆچوونی خۆی بۆ رێککەوتنەکە دەربڕیوە لەسەر بنەمای ئەو پێشنیازەی کە وڵاتانی نێوەندگیر، بە ئەمریکاشەوە، پێشکەشیان کرد، بەڵام ئێستا ئەمریکا پاشەکشێی کردووە پاش ئەوەی ئیسرائیل پێشنیازەکەی رەتکردووەتەوە.