زووم..
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە پێویستی و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە بەڵام بە بەشداری هەموو لایەنەکان.
ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى بەجیا لەگەڵ تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له عێراق و پاتريك دورێل، باڵيۆزى فەڕه‌نسا له عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا هاوڕابوون کە بۆ تازەکردنەوەی شه‌رعيه‌ت و پرۆسه‌ى ديموكراسى، گرنگ و پێويسته هه‌ڵبژاردن بكرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕیوە.
بەهەمانشێوە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردووەتەوە، بەڵام ئەمجارە باسی لە گرنگی بەشداری هەموو لایەنەکان کردووەتەوە.