زووم:
پەرلەمانی عێراق داوا لە شاندەکەی ئەمریکا دەکات کار بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی بکەن، کە بەشێکی تایبەتە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا متمانەی خۆی بۆ شاندە باڵاکەی حکومەتی عێراق لە ئەمریکا دەربڕیوە، جەخت لە پشتیوانی پەرلەمان دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانی حکومەت بە ئاڕاستەی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و سەروەری و گەشەسەندنی وڵاتەکە.
هەروەها پەرلەمانی عێراق داوایکردووە شاندەکە جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی بکاتەوە، کە پێش ١٣ ساڵ لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دراوە.
ئەو رێککەوتنە ستراتیژییەی پەرلەمانی عێراق باسیدەکات، بەشێکی پەیوەستە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمە جگە لە بوارەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان و وزە و ئاڵوگۆڕی زانستی لە نێوان عێراق و ئەمریکا.