49
تایمز
- بەهۆی کارنەکردنی پزیشکەکانى بەریتانیا لە رۆژە پشووەکلاندا، قەیرانێکی دیکە بەرۆکی کەرتی تەندروستی وڵاتە دەگرێت
- لە دوای گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی پۆڵەندی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکەوە، کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا داوای سیستەمی بەرگری هێرشی ئاسمانی لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات
- بەهۆی پاکێجی بەرزکردنەوەی داهاتی باج لە بەریتانیا، دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتە زۆرترین پشکی پێدانی باجیان بەردەکەوێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەرپرسانی باڵای بەشێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لە ئیندۆنیزیا رایانگەیاند، کەوتنەخوارەوەی موشەکەکەی پۆڵەندا بە ئەنقەست نەبووە
- ئیلۆن مەسک، خاوەنی تویتەر بە کارمەندەکانی گوتووە بەرگەی سەختی کاتژمێرەکانی کارکردن بگرن یان تاوەکو سێ مانگ کۆمپانیاکە جێبهێڵن
- کۆمارییەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەگرنەوەدەست
دەیلی تەلەگراف
- دوای بڕیاری حکومەتى بەریتانیا بۆ بەرزکرنەوەى باج بە بڕی 24 ملیار پاوەند، خەڵکی وڵاتەکە روبەڕوی گێژاوێکی دیکە دەبنەوە
- ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند هیچ “گومانێکی” نییە ئەو موشەکەی لە پۆڵەندا کەوتەخوارەوە، لەلایەن روسیاوە هەڵدراوە
- حکومەتی ئێران ئەمساڵ پلانی رفاندن و کوشتنی 10 هاوڵاتی بەریتانی داناوە، کە بە “دوژمنی رژێمەکەی” ناوی بردوون”
ئای
- جێرمی هەنتی، راوێژکاری خەزێنەی بەریتانیا سەردەمی نوێی دەستپێوەگرتنی بودجەی گشتی وڵات رادەگەیەنێت
- نرخی بلیتی گەشتکردنی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی تاوەکو ساڵی 2030 بە بەرزی دەمێنێتەوە، بەرزتر لە پێش هاتنی کۆرۆنا
- سەرەڕای قەیرانی کەرتی تەندروستی بەریتانیا، رەگەزپەرستی لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە نەخۆشانی هەراسانکردووە