زووم..
بەیانى ئەمڕۆ سزادراوێک کە سزای لەسێدارەدانی هەبوو لە چاکسازى گەورانى هەولێر گیانى لەدەستدا و بەرپرسانیش دەڵێن نەخۆش بووە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە زوومى راگەیاند، ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە نەخۆشى گورچیلەى هەبووە و بەردەوام شۆردنەوەى بۆکراوە و ئەم بەیانییە گیانى لەدەستدا.
لەلایەکى ترەوە، سەمەد حسێن ئەحمەد، برای ئەو کەسە بە زوومى راگەیاند، براکەی ناوى ئەسعەدە و سزاى لەسێدارەدانى بەسەر درابوو، ماوەی ٢٥ ساڵ لەناو چاکسازییەکەدا زیندانی بوو، ئەمڕۆ گیانى لەدەست دا.
ئاماژەى بەوەشکرد،سێ مانگە دۆخى تەندروستى تێکچووە و چەندجارێک هەوڵدراو بە لێبووردنى تایبەت ئازادبکرێت بەڵام رەتکرایەوە.
گوتیشى، براکەی تەمەنى ٤٧ ساڵ بووە، بەهۆى ئەوەى حکومەت داواى لەسەرى تۆمارکردووە بە تاوانی کوشتن، بۆماوەى ٦ساڵ لە زیندانى تاکەکەسیدا بووە لە هەولێر.