زووم…
بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، هەر کارێکی گەمژانە ئەنجام بدەن، لە دەستیان رزگاریان نابێت.
لە گەرمەی چاوەڕوانییەکان بۆ کاردانەوەی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی، کە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران پێکهاتووە، راگەیەندراوێکی هەڕەشەئامێزی بۆ واشنتن و تەلئەبیب بڵاوکردەوە.
بەرەی موقاوەمە دەڵێت، ئەمریکا یان ئیسرائیل، کاری گەمژانە لە عێراق یان هەر وڵاتێکی بەرەی موقاوەمە ئەنجامبدات، لە دەستیان رزگاری نابێت.
لەبارەی پرسی کشانەوەی ئەمریکاش لە عێراق رایگەیاندووە، تا ئەمریکا لەسەر سنگی برینداری عێراق چۆکی دادابێت، گۆڕینی ناوەکان لە هاوپەیمانێتییەوە بۆ هاوبەشی ئەمنی و ناوی دیکە، هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ کشانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بەدی ناکەن.