98
زووم…
پاکستان لەشکری زەینەبیونی سەر بە سوپای پاسدارانی بە “گرووپی تیرۆریستی” ناوبرد.
ئەم گرووپە میلیشیایە کە زۆرینەی ئەندامەکانی لە ئێران دەژین پێکدێن لە شیعەکانی ئەفغانستان و پاکستانی کە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ شەڕکردن لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەد و دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سووریا دروست کراوە و لەو کاتەوە هۆکارێکی ناکۆکی نێوان ئێران و پاکستان بووە.
پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و ئێران لە ساڵی رابردووەوە چووەتە ناو گرژییەکی بێ وێنەیەوە، ئەمەش دوای هێرشە سەربازییە هاوبەشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای پاکستان بۆ سەر خاکی ئەو دوو وڵاتە لە لایەن یەکترەوە.