زووم:
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی دەڵێت، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل و سوپای وڵاتەکە پلانێکیان بۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئامادەکردووە.
رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای زیادبوونی ئەگەری هێرشی تۆڵەکردنەوەی ئێران، دەزگای مۆساد و سوپای ئیسرائیل پلانێکیان پەسەندکردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران لە کاتێکدا ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
بە گوێرەی پلانەکە، سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشی ئێراندا راستەوخۆ خاکی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج، رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی گرژییەکانەوە هەماهەنگی نێوان سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل زیادیکردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە لۆید ئۆستن، هاوتا ئەمریکییەکەی راگەیاندووە ئەگەر ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە هێرشی بکرێتە سەر، سوپای وڵاتەکە هێرشدەکاتە سەرخاکی ئێران