53
زووم…
دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە سلێمانى باندێکى ساغکردنەوەى دراوى ساختەیان دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێکى دەزگاى ئاسایشدا هاتووە، هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى، دوای چاودێریی ورد و بەدواداچوون، باندێکی چوار کەسیی ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەستگیرکردووە.
ئاسایش دەلێت، ئەندامانی باندەکە لە مانگی رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکیی ساختەیان بە دوکاندار و فرۆشیاران داوە و دیناری عێراقییان وەرگرتووەتەوە.
چوار تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە تەمەنیان لەنێوان ٢٤ بۆ ٣٠ ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن.