49
زووم…
راویژکاری ئابوری و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی پلانى چاکسازیی بانکە حکومی و ئەهلییەکان دەستپێدەکات.
مەزهەر محەمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، بازاڕی دارایی دابەشبوونێکى گەورەى تووشبووە، بەشێوەیەک سەرمایەى بانکە ئەهلییەکان دەگاتە ٧٨% و سەرمایەى بانکە حکومییەکان ٢٢%ـە، بەڵام چالاکیی بانکە حکومییەکان ٨٥% و لەبەرامبەردا چالاکیی بانکە ئەهلییەکان ١٥%ـە.
راوێژکارەکەی سودانی راشیگەیاندووە، هەندێک لەو بانکە ئەهلییانە رووبەڕووی کێشەی جددی بوونەتەوە، بۆیە نزیکەی 29 بانکی ئەهلی لە مامەڵەکردن بە دراوی بیانی بێبەش کراو، بەو هۆیەوە محەمەد شیاع سودانی پلانی هەیە بۆ چاکسازی لە بانکە حکومی و ئەهلییەکان و بەمنزیکانە دەستیپێدەکات.