64
زووم…
پۆلیسی تاران ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا کچان و ژنانی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووە لێپێچینەوە لە توندترکردنی حیجاب دەکەن.
پۆلیسی تاران ئاماژەی بەوە کردووە، دەیانەوێت بێحیجابی نەهێڵن، بەو هۆیەوە لە سەرجەم بازگە و شوێنە گشتییەکاندا، رێوشوێنەکان لەوبارەیەوە توندتر دەکەنەوە و بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ ژنان و کچان دەکەن.
لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە، لەپێناو جێبەجێکردنى یاسا، پاراستنى رەوشت، روونەدانى کارى نەخوازراو و پەیڕەویکردن لە حیجاب، پێویستە هەمووان پابەند بن و هەر کەس سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.