زووم:
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێران لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاوی دەستپێکردووە، نیشانی دەدات لەڕێگەی دزەکردنە نێو باندەکانی قاچاخیکردن بە مرۆڤ لە تورکیا و هەرێمی کوردستان، لە هەوڵی دەستبەسەرکردن و رفاندنی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی وڵاتەکەیدایە.
رێکخراوەکە راپۆرتێکی لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێران لە دوای دەستگیرکردنیان، چالاکە مەدەنی و سیاییەکان دەباتەوە بۆ وڵاتەکەی.
راشیگەیاندووە، ژمارەیەکی زۆر لە زیانبەرکەوتووان و چالاکانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لە ئێران پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان و تورکیا بردووە و لەئێستادا ئەو وڵاتە، لەڕێگەی بەکارهێنان و دزەکردنی هێزە خۆجێییەکانی لەنێو باندەکانی قاچاخیکردن بە مرۆڤ، هەوڵی رفاندن و گواستنەوەیان بۆ ئێران دەدات.