زووم…
تولاى هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا دەنگدەرى کورد لە ئیستەنبوڵ ستراتیژییانە دەنگی دا، بەوەى لەو شارە دەسەڵاتى ئاک پارتىیان نەویستووە.
هاوسەرۆکى دەم پارتى لە چاوپێکەوتێکیدا لە چەناڵى ئارت گەرچەک گوتیشی، لەوادەى بانگەشەى هەڵبژاردندا ئاک پارتى تەواوى بانگەشەکانى بۆ دژایەتیکردنى کورد و درێژەپێدانى ئۆپەراسیۆنى سیاسی و سەربازی بووە.
لەدرێژەى گوتەکانیدا دەشڵێت، ئەردۆغان بەڵێنى ئەوەى بە لایەنگرانی داوە لە هاوینى ئەمساڵدا ئۆپەراسیۆنى ئەودیو سنور ئەنجامبدات. لەبەرئەوە دەنگدەرى کورد وەک بەرپەچدانەوەیەک لە بەرامبەر سیاسەتى شەڕ و درێژەپێدانى ئۆپەراسۆنى سەربازى لەسەر سندوقى هەڵبژاردن وەڵامى دەسەڵاتى ئاک پارتى دایەوە.