زووم…
وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی لە 20%ـی قەرزى کارەبا چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ هاووڵاتیان دەتوانن سوودمەند بن لێی.
ئەم بڕیارە، بۆ لێخۆشبوونى 20%ـى کرێی کارەبا، رۆژى 27ـى مانگى رابردوو ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى لەسەردا، وەزارەتى کارەبا دەڵێت، دوێنێ سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیران نووسراوى جێبەجێکردنى ئاراستەکردووین، واتە هەر لە دوێنێوە کارى پێدەکرێت، بەڵام بەهۆى ئەوەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى کارەبا دوێنێ لاى ئێوارەکەى بڵاوکراوەیەوە، هاووڵاتیان ئاگادارنەبوون و لە ئەمڕۆوە دەتوانن سوودمەند بن لەو داشکاندنە.
ئەنجومەنى وەزیران ماوەى بۆ کارکردنى بە بڕیارەکە دیاری نەکردووە، بەڵام رایگەیاندووە، تاوەکو ئاساییبوونەوەى دۆخى ناهەموارى دارایی کاری پێدەکرێت.