35
زووم…
بارانبارینی وەرزی بەهار و بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان، ئاستی دەریاچەی ورمێی لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت سانتیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو بەرزکردووەتەوە و رووبەرەکەشی ١٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە زیادیکردووە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی میهر، بەردانەوەی بەنداوەکان بە پێداگری و هەوڵی گرووپی کاری نیشتمانی بۆ رزگارکردنی گۆلی ورمێ ئەنجام دراوە، زیندووبوونەوەی گۆلەکەی تا رادەیەک بەدی هێناوە و بووەتە هۆی گەڕانەوەی گەشتیار و باڵندەکان بۆ دەریاچەکە.
بەهۆی باران و زیادبوونی ئاستی ئاوی دەریاچەکەوە، فلامینگۆکان گەڕاونەتەوە و سیمایەکی جوانی بە دەریاچەی ورمێ بەخشیوە.
فلامینگۆکان هەموو ساڵێک لە کاتی وشکبوون کۆچدەکەن و لە بەهاردا دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکە.