زووم:
حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات تا لە کۆتایی ئەم مانگەدا هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکوک-جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.
باسم محەمەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری هەناردە بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، زۆربەی کارەکانی چاککردنەوەی بۆرییە نەوتییەکە تەواو بووە، کە لە ساڵی 2014ـەوە لەکارکەوتووە، هەروەها وێستگەی پەمپ و چەند کۆگایەکی نەوتیش دروستکراون.
دەشڵێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا و لە قۆناغی یەکەمدا، بۆرییەکە توانای گواستنەوەی ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەبێت.
رۆیتەرز دەشڵێت، رەنگە ئەم هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عێراق توڕەیی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی لێدەکەوێتەوە بەوپێیەی دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ بۆری نەوتیی هەرێم-جەیهان.