زووم…
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، شتێک نییە بەناوی حەجی بازرگانی و دەڵێت، ئەوانەی ئەو کارە دەکەن رێگەپێدراو نین و توشی سزای یاسایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمهڵاتییهكانەوە به ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان گوایه ئه‌م حه‌جه ئێستا به‌رده‌سته و هیچ گرفتێكی نییه، بەڵام شتێك به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه.
دەشڵێت، بردنی خەڵک به ڤیزای ساڵی یاخود ڤیزای بازرگانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و رێگه پێدراو نییه بۆ ئه‌داكردنی حه‌ج و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت، به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت.
بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرە هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداردەکاتەوە به‌رپرس نین له‌م جۆره حه‌جكردنه‌وه و داوا دەکات هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به‌فیڕۆ نه‌چێت.