زووم…
لە چوار ساڵی رابردوودا بەراورد بەساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ ڕێژەی هاوردەی چەک لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە و ڕێژەی هەناردەی چەکی روسیاش بۆ وڵاتانی جیهان بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە
بە گوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی نێودەوڵەتی ستۆکۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا ١٧ ئاستی هەناردەی چەکی بۆ وڵاتانی جیهان زیاکردووە و وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێژەی لەسەدا ٥٥ پشتیان بە هاوردەی چەکی ئەو وڵاتە بەستووە، ئەوەش لە کاتێکدایە لەساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ ڕێژەکە لە سەدا ٣٥ بووە
لە راپۆرتەکەدا هاتوو، حکومەتی ئەمریکا لە چوار ساڵی رابردوودا چەکی بۆ ١٠٧ وڵاتی جیهان ناردووە و لەرووی هەناردەی چەکەوە لە پێش وڵاتانی دیکەوەیە، دوای ئەویش هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا و روسیا بە پلەی دووەم و سێیەم دێن
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکەی ستۆکهۆڵم حکومەتی فەرەنسا لە ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ ئاستی هەناردەی چەکی بەڕێژەی لەسەدا ٤٧ بەرزکردووەتەوە و هندستانیش گەورەترین کڕیاری چەکی فەرەنسیە بەشێوەیەک لە سەدا ٣٠ ی چەکی هەناردەکراوی فەرەنسا رەوانەی هندستان دەکرێت
لە نێو وڵاتە زلهێزە هەناردەکارەکانی چەکدا، روسیا بەشێوەیەکی بەرچاوی ئاستی هەناردەی چەکی کەمبووەتەوە و بە گوێرەی راپۆرتەکەی دامەزراوەی ستۆکۆڵم هەناردەی چەکی روسیا لەسەدا ٥٣ کەمیکردووە
لە ئاستی وڵاتاندا، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ هندستان یەکەمین وڵاتی هاوردەکاری چەکە دوای ئەویش وڵاتانی سعودیە و قەتەر ریزبەندی دووەم و سێیەمیان گرتووە
زۆرینەی چەکی هاوردەکراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت بەڕێژەی لەسەدا ٥٢ دوای ئەویش فەرەنسا بەڕێژەی لەسەدا ١٢ دووەم هاوردەکاری چەکە بۆ ناوچەکە و ئیتاڵیا بەڕێژەی ١٠ و ئەڵمانیا بە ڕێژەی لەسەدا ٧ پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە