زووم:
شیكاریی و خوێندنه‌وه سیاسی و رۆژنامه‌نووسییه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و جموجوڵی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی درێژه‌ی هه‌یه.
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم و ئه‌گه‌ره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه دواخراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی دواخستنی چه‌ندجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كات و نووسیویه‌تی، شه‌رعییه‌تی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه.
رۆژنامەکە دەڵێت، له‌كاتێكدا به‌شێكی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ناوی كاندید و قه‌واره و هاوپهیمانێتییەكانیان پێشكه‌شی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، بەڵام پێداگرییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بایكۆتكردن، گه‌مه‌یه‌كی پڕمه‌ترسییه و ده‌بێته‌ی هۆكاری په‌كخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌ره‌نجام قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته لێواری ههڵدێڕهوه، ئه‌و قهوارهیهى له‌بارودۆخێكی ته‌واو جیاواز و هه‌ستیاردا هاتووه‌ته ئاراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، جارێكی تر مه‌حاڵه دروست بێتەوە.
رۆژنامه‌كه به‌وردی باسى له هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیریی کردووە بۆ ئه‌وه‌ی پارتی پێداچوونه‌وه به بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات، لەوباریەوە ئاماژەى بەوەکردووە، له دوای شكستی ماكینه‌ی نێوه‌ندگیرییه‌كانی ئیلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریکا له‌به‌غداد و جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته دۆخێكی قه‌یراناوییه‌وه كه پێده‌چێت به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه جارێكی دیکە دوابخرێته‌وه، هۆشداریشی داوە ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن، هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته دووڕیانی دووئیداریی و دابه‌شبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، له ماڵی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌نجامداوه.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی دووپاتكردووه‌ته‌وه و جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه ناكه‌ن و ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ند بن پێیانەوە، چونكه پابه‌ند نه‌بوون به‌بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵییه‌وه شكست به عێراق ده‌هێنێت.
رۆژنامە له‌نده‌نییه‌كه لەوبارەیەوە لێدوانەکانى پێشترى مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانى بە بیرهێناوەتەوە کە چه‌ند جارێك دادگاى فیدراڵى به ناده‌ستوریی وه‌سفكردووه و بڕیاره‌كانیشی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هەر لەبارەى کۆبوونەوەکەى سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رۆژنامەکە دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا به‌چڕوپڕی ئه‌گه‌ر و سیناریۆكانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكردووه و جه‌ختیان له پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌و واده‌ی خۆیدا كردووه‌ته‌وه.
بەگوێرەى رۆژنامەکە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامدان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شێكی هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ كراوه و ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌تی ناوه‌ندیش له بارودۆخه‌كه باس كراوه .