رۆناڵدۆ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێرس مۆرگان، رۆژنامەنووسی بەریتانی ئەنجامداوە,ئەوەی نەبیستراو و چاوەڕواننەکراوبوو یاریزانەکە باسی لێوەکردووە
رۆناڵدۆ دەڵێت بەداخەوە منیان کردە قوربانی، گوایە هۆکاری هەموو شکستەکان منم
رۆناڵدۆ: هەست بە ناپاکی دەكەم، لە یانەکەی خۆم خیانەتم لێکرا
هەست بە ناپاکی دەكەم، لە یانەکەی خۆم خیانەتم لێکرا
مانچستەر یونایتد راگەیەندراوێکیان لەسەر قسەکانی رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە
یانەکە دەڵێت: دوای وردبوونەوە لە راستییەکان وەڵاممان دەبێت
مانچستەر: ئێمە ئێستا سەرنجمان لەسەر ئامادەکارییەکانە بۆ نیوەی دووەمی وەرزەکە
دوای وردبوونەوە لە راستییەکان وەڵاممان دەبێت
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەبارەی ئەوەی کە بۆچی ئێستا ئەو قسانە دەکات گوتی:
هاندەران بۆ من گرنگترین شتن، بۆیە ئەم چاوپێکەوتنەم ئەمجامدا
پێموابوو ئێستا کاتە گونجاوەکەیە بۆ قسەکردن و گوتنی راستییەکان
من هاندەرانی مانچستەرم خۆش دەوێت ئەوان هەمیشە پاڵپشتی من بوون
لەو کاتەوەی سێر ئەلێکس فێرگسۆن وازی لە راهێنەرایەتی هێناوە مانچستەر یونایتد هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە
من دوای دڵم کەوتم، فێرگسۆن گوتی مەچۆ مانچستەر سیتی منیش نەچووم و لەسەر قسەی ئەو گەڕامەوە یونایتد
لەبارەی ئەوەی کە یانەکە دەیەوێت دەستبەرداری رۆناڵدۆ بێت گوتی
رۆناڵدۆ گوتى: من نازانم و گرنگی بەوە نادەم، بەڵام پێویستە خەڵک راستییەکان بزانن
رۆناڵدۆ: من هەست بە ناپاکی دەکەم، هەندێک کەس نایەوێت من لێرە بم نەک تەنیا ئەمساڵ، بەڵکو ساڵی رابردووش
هەندێک کەس نایەوێت من لێرە بم نەک تەنیا ئەمساڵ، بەڵکو ساڵی رابردووش
سەبارەت بە لێدوانەکانی واین رۆنی کە گوتبووی دەبێت رۆناڵدۆ ملکەچی بڕیارەکانی یانە و راهێنەرەکەی بێت
کریستیانۆ گوتی: پێم سەیرە ئەو دژی من قسە دەکات
من ناڵیم من یاریزانێکی لەو باشترم، ئەگەر چی ئەوە راستییە
نازانم رۆنی بۆ بەردەوام رەخنە دەگرێت، لەوانەیە لەبەرئەوە بێت کە كاروانی وەرزشیی ئەو تەواو بووە
بەڵام من هێشتا بەردەوامم لە یاریکردن
رۆناڵدۆ لە هێرشکردنە سەر یانەکەی بەردەوامبوو و گوتی
لە راستیدا کاتێک گەڕامەوە یانەکە پێموابوو شتی جیاواز دەبینم
بەڵام هیچ شتێک لێرە نەگۆڕاوە، لە رووی بونیادنانەوەی یانەکە
ئەوەی من لێرە دەیبینم ئەو شتانەن کە لە تەمەنی 20 بۆ 23 ساڵیدا بینیومن
کریستیانۆ بە ئاشکرا هێرشیکردە سەر ئێریک تێن هاگ
من هیچ رێزێکی لێ ناگرم، چونکە ئەو رێزی لێنەگرتم
تۆڕی سکای سپۆرتسی بەریتانی بڵاویکردەوە و دەڵێت
یاریزانانی یانەی مانچیستەر یونایتد و ئێریک تێن هاگ، هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەن بەهۆی شێواز و کاتی چاوپێکەوتنەکەی رۆناڵدۆ
ئەم قسانەی رۆناڵدۆ رەنگە کۆتایی چیرۆکی یاریزانەکە بێت لەگەڵ یانەی مانچیستەر یونایتد