ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەى بۆردومانەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیل لە دیمەشق کە چەند فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی تێدا کوژرا رایگەیاند، پەیامێکی گرنگیان بۆ ئەمریکا ناردووە.
عەبدوڵاهیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە، بەرپرسی باڵوێزخانەی سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە.
دەشڵێت، چەند رەهەندێکی هێرشەکەی ئیسرائیل روونکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر بەرپرسیارێتیی حکومەتی ئەمریکا لە هێرشەکەدا.
عەبدوڵاهیان ئاشکرایکردووە کە پەیامێکی گرنگ نێردراوە بۆ حکومەتی ئەمریکا وەک پارێزەری ئیسرائیل و پێویستە ئەمریکا وەڵامدەر بێت.
شەوی رابردوو بۆردومانی بارەگایەک کرا لە نزیک کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئیسرائیل بۆردومانی بارەگایەکی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران به فهرمی كوژرانی دوو فهرمانده و پێنج راوێژكار و ئهفسهری له هێرشهكهدا راگەیاند کە یەکێکیان محهممهد رهزا زاهیدی، فەرماندەی فهیلهقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە له لوبنان و سوریا.
ئەو فەرماندە ئێرانییانەی دوای جەنگی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سوریا کوژراون
2ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە ناوچەی زەینەبییە لە دیمەشق
- محەمەد عەلی عەتائی شۆرجە
- بەناهـ تەقی زادە
25ـی کانوونی یەکەمی 2023 ناوچەی زەینەبییە لە دیمەشق
- رەزی موسەووی
3ـی کانوونی دووەمی 2024 لە بانیاس
- رەزا زارعی
20ـی کانوونی دووەمی 2024 لە دیمەشق
- حوجەتوڵا ئومیدوار
- عەلی ئاقازادە
- حسێن مەحموودی
- سەعید کەریمی
1ـی نیسانی 2024 لە دیمەشق
- محەمەد رەزا زاهیدی و پێنج فەرماندەی دیکە