85
زووم:
وەزارەتی نەوتی عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی سیمینز ئینێرجی و شڵەمبێرگەر بۆ وەبەرهێنان لە گازی هاوەڵی نەوت واژۆ دەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، مەبەست لە واژۆکردنی ئەو یاداشتە رێگریکردنە لە بەهەدەردانی گازی هاوەڵی نەوت و گۆڕینی بۆ وزەی و بەرهەمهێنانی کارەبا و بەستنەوەی بە تۆڕی نیشتیمانی.
بە گوتەی حەیان عەبدولغەنی، وەزارەتی نەوتی عێراق ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی خێرای حکومەتە بۆ وەبەرهێنانی گازی هاوەڵ لە کێڵگە نەوتییەکان، بەسوودوەرگرتن لە ئەزموون و تەکنەلۆجیای ئەو دوو کۆمپانیایە.
لەلایەکی دیکەوە، عاسم جیهاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوت، گوتوویەتی مەبەست لەم هەنگاوەی حکومەت دابینکردنی وزەی بەردەوام و کەمکردنەوەی جەرخیی بەکاربردنە.