سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) لەبارەی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ نوسینێکی بڵاوکردەوە و 11 پرسیار لە حکومەت دەکات.
نوسینەکەی دەمیرتاش، لە ماڵپەری (T24) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت “ئایا ئەگەر لەنێو دەوڵەتدا، پشتگیری لێنەکرێت، دەتوانرێت تەقینەوەیەکی بەم شێوەیە لە شەقامی ئیستقلالی ئەستەنبوڵ بکرێت؟”
نوسینەکەی دەمیرتاش بە مانشێتی: ” کۆمەڵکوژیە دڕندانەکەی ئیستقلال – بە تەنیا دەپرسم” بەم شێوەیەیە:
نوسیویەتى “راگەیەندرا ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، راهێنانی هەواڵگری وەرگرتووە و زۆر بە ئاشکرا دەڵێت من لێرەم وەرن دەستگیرکم بکەن و کاتێکیش، کە دەستگیرکرا، وەک “مراویەکی واقوڕماو” بە تیشێرتێکەوە، کە “نیویۆرکی” لەسەر نوسرابوو وەستابوو، وێنەی دەگیرا، ئەم کەسە لە راستیدا کێیە؟
کۆمەڵکوژیە دڕندانەکەی ئیستقلال – بە تەنیا دەپرسم
رۆژی یەکشەممە لە شەقامی ئیستقلال، کۆمەڵکوژیەک رویدا، کە هەموومانی زۆر نیگەران کرد. لەوانەیە هیچ کاتێک، ئەنجامدەرانی هێرشەکە، هێزەکانی پشت پەردە و ئامانجی راستەقینەی تەقینەوەکە نەزانین. هاوشێوەی هەزاران “کۆمەڵکوژی دڕندانەی” دیکە، کە لە جیهاندا رودەدەن، ئەم هێرشەش بەشێوەیەک، کە مرۆڤی بێئاگای هاوشێوەی ئێمە ناتوانن لێی تێبگەن، لە چوارچێوەی تاریکی سیاسەتی قوڵدا لەبیر دەچێتەوە.
دەمیرتاش دەڵێت، ئەزمونە یاسایی و سیاسیەکانم فێریان کردم گوێ بۆ ئەو شتانە نەگرم، کە پیشانم دەدرێت، بەڵکو بەدوای ئەو راستیانەدا بگەڕم، کە شاراوەن!
ئەزمونە یاسایی و سیاسیەکانم فێریان کردم گوێ بۆ ئەو شتانە نەگرم، کە پیشانم دەدرێت، بەڵکو بەدوای ئەو راستیانەدا بگەڕم، کە شاراوەن!
ئەو دەڵێت، ئێمە ئەم “کۆمەڵکوژیە دڕندانەیە” ناتوانین لە دەرەوەی هەڵبژاردنە مێژوییەکانی 2023 شیکردنەوەی بۆ بکەین، کە شەڕی هێزە هەرێمی، گەردونی و ناکۆکیەکانی لایەنە سیاسیەکانە لەسەر دەسەڵاتی تورکیایە. دەتوانرێت لەژێر هەندێک مانشێتدا شیکردنەوەی فراوانی بۆ بکرێت.
دەمیرتاش نوسیویەتى، کاتێک هەواڵەکەم لە تەلەڤزیۆن بینى، هەندێک روداوی دوور و نزیکم بیرکەوتەوە. دەمەوێت، بێ ئەوەی کەسێک تاوانبار بکەن و ئۆباڵی کەس بخەمە گەردنم، بەتەنیا چەند پرسیارێک بکەن. بەڵکو بەرپرسان، وڵامی باشیان هەبێت و ئێمەش ئارام بگرین.
رێکەوت: 21ی ئازاری 2022
شوێن: گەڤەڕ
پشکنین لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسێکدا ئەنجامدرا و دەستبەسەر 52 کیلۆگرام تەقەمەنیدا گیرا.
هەواڵی (NTV) لە 21ی ئازاری 2022.
ئێوارەی هەمان رۆژ، سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆ، لەبارەی ئەو روداوە مەترسیدارە قسەیەکی نیوەچڵ و ناتەواوی کرد، کە بە روداوێکی ئاسایی و ناگرنگ لە قەڵەمدا.
لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، لەبارەی ئەو پۆلیسەی کە 52 کیلۆگرام لە ئۆتۆمبێڵەکەیدا دەستی بەسەرداگیرا گوتی، ” کەسێکی سەر بە کێشەیە. پێشتریش کێبڵی دزیبوو.”
بەم شێوەیە روداوەکەی بە ناگرنگ وەسف کرد و کۆتایی بە دۆسیەکە هێنا.
بە بۆچوونم ئەو کەسانەی پۆلیسەکەیان دەستگیرکرد، هێزێکی دیکەی نێو دەوڵەت بوو. ئەگەری هەیە، ئەوانیش دستیان لە روداوەکەدا هەبووبێت، بۆیە روداوەکەیان بێدەنگ کرد.
دیارە دۆخێکی سەرنجڕاکێش هەیە. من ئێستا تەنیا دەپرسم:
- پۆلیسەکە 52 کیلۆگرام تەقەمەنیەکەی لە کێ وەرگرت؟ بۆچی تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە؟
- خاوەنی 52 کیلۆگرام تەقەمەنیەکە کە لە ئەستەنبوڵە، کێ بوو؟ بۆچی ئاشکرا نەکرا؟
- بۆچی چاودێری پۆلیسەکە نەکرا تاوەکو بگاتە ئەستەنبوڵ و خاوەنەکەشی دەستگیرنەکرا؟
- سۆیلۆ بۆچی هەر ئەو شەوە زانیاری لەبارەی ئۆپراسیۆنەکە ئاشکرا کرد؟
ئایا بیر لەوە نەکرایەوە، کە ئەوانەی لە ئەستەنبوڵ هەڵدێن؟ یان ئامانجەکە ئەوە بوو، کە هەڵبێن؟
- جگە لە 52 کیلۆگرام تەقەمەنی، کە دەستی بەسەرداگیرا، هیچ تەقەمەنیەکی دیکە دەستی بەسەردا نەگیراوە، یان پێشتر رەوانەی ئەستەنبوڵ نەکرە؟
- ئێستاش دەڵێم، ئەو بۆمبەی لە ئەستەنبوڵ تەقێندرا، بۆمبی کێیە؟ وەک لەسەرەوە باسم کرد بە تەنیا دەپرسم و بەردەوامم.
- سولەیمان سۆیلۆ، لەگەڵ ئەوەی لە ئیدلب بوو، دوای ئەوەی هاتە ئەستەنبوڵ، بۆچی یەکسەر سەرچاوەی بۆمبەکەی وەک کۆبانێ و عەفرین ئاشکرا کرد؟ ئایا دەیانەوێت بەر لە هەڵبژاردنەکان بناغەی ئۆپراسیۆنێکی دەرەوەی سنور بۆ سوریا ئامادە بکەن.
- راگەیەندرا ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، راهێنانی هەواڵگری وەرگرتووە و زۆر بە ئاشکرا دەڵێت، من لێرەم وەرن دەستگیرکم بکەن و کاتێکیش کە دەستگیرکرا، وەک “مراویەکی واقوڕماو” بە تیشێرتێکەوە کە ‘نیویۆرکی’ لەسەر نوسرابوو وەستابوو، وێنەی دەگیرا. ئەم کەسە لە راستیدا کێیە؟
- کۆمەڵکوژیەکەی بۆ کێ ئەنجامداوە؟
تەنیا دادگایەکی سەربەخۆ و دەزگاکانی لێپێچینەوەی بێلایەن، دەتوانن وڵامی ئەم پرسانە بدەنەوە. بەڵام ئەگەر دەزگای بەم شێوەیە لە تورکیا هەبن!
بۆ ئەوەی ئەو لایەنە قێزەونانەی، کە دەیانەوێت لە رێگەی ئەم کۆمەڵکوژیە ئەنجامی سیاسی بەدەست بهێنن، ئاشکرا بکرێن، پێویستە راستیەکان بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بکرێن.
لە کۆتاییدا بە دوو پرسیار کۆتایی پێدەهێنم:
- ئایا ئەگەر لەنێو دەوڵەتدا پشتگیری نەبێت، کۆمەڵکوژیەکی دڕندانەی بەم شێوەیە دەتوانرێت لە شەقامێکی هاوشێوەی ئیستقلال ئەنجام بدرێت؟
- سەرۆککۆمار ئەردۆغان، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا جارێکی دیکە نەڵێت “هەڵخەڵەتێنراوین” ئایا بە پێویستی دەزانێت، کە بە وردی سەیری شێواز، کات و وردەکاریەکانی هێرشەکە بکات؟ ئایا بەگوێرەی بۆچوونەکانی، متمانەی بە ئەو لێدوانانە هەیە، کە بڵاودەکرێنەوە؟
ئەگەر لەنێو دەوڵەتدا پشتگیری نەبێت، کۆمەڵکوژیەکی دڕندانەی بەم شێوەیە دەتوانرێت لە شەقامێکی هاوشێوەی ئیستقلال ئەنجام بدرێت؟