80
زووم:
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئاماری کوژراوانی زنجیرە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کۆگایەکی چەک و مووشەک لە سوریا گەیشتووەتە 43 کەس.
پێشتر روانگەی سووری بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی کردووەتەسەر کۆگایەکی چەک و مووشەک لە شاری حەڵەب لە سوریا.
بەگوێرەی تازەترین ئاماری روانگەکە، تا ئێستا 43 کەس لە زنجیرەهێرشەکەدا کوژراون، لەو ژمارەیە 36کەسیان ئەندامی هێزەکانی رژێمی سوریا بوون، 6ـی دیکەیان ئەندامی حزبوڵای لوبنانی بوون و یەکێکیشیان لەنێو هێزەکانی نزیک لە ئێراندا بووە و خاوەنی رەگەزنامەی سوریی بووە، هاوکات دەیانی دیکە بەهۆی زنجیرەهێرشەکەوە بریندارن.
پێشتریش ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، لەناو کوژراوەکاندا 6 چەکداری حزبولای لوبنانی تێدایە.