115
زووم:
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، قەیرانی دارایی لە وڵاتدا نییە و مووچەی مووچەخۆران لە بودجەی ساڵی 2024ـدا جێگیرکراوە.
عەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، لیژنەکەیان چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2024 لەلایەن حکومەتەوە دەکات، بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە پەسەندکردنی.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەت کردەوە پەلە بکات لە ناردنی خشتەکان و گوتوویەتی، دڵنیایی دەدەن بە هاووڵاتیان، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی مسۆگەر کراون و قەیرانی دارایی لە ئارادا نییە.