زووم..
عومەری سەید عەلی رایگەیاند، بزووتنەوەى گۆڕان بە پێویستى دەزانێت چیتر دابەشکردنی مووچە دوانەخرێت و بەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە، دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
میدیاى فەرمى گۆڕان بڵاویکردەوە، عومەری سەید عەلی لەمیانى پێشوازیکردنى لە شاندێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، جەختیکردووەتەوە پێویستە میکانیزمەکانی بە بانکیکردنى مووچە و بە ئەلیکترۆنیکردن، نەکرێنە لەمپەر لەبەردەم دابەشکردنی مووچە و بارگرانیی زیاتری ژیانی خەڵک و موچەخۆران.
راشیگەیاندووە، پشتیوانیی خواستەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن بۆ گرتنەبەرى هەر جۆرە رێکار و فشارێکى مەدەنی بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە رەواکانیان.
داواکارى بزووتنەوەى گۆڕان بۆ دابەشکردنى مووچە لەکاتێکدایە، بزووتنەوەکە بەشدارە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئاوات شێخ جەناب لە پشکى گۆڕان وەزیرى داراییە.