زووم..
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتیی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوانیان، بڕیارە دووشەممە شاندێکی باڵای عێراق و تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆببنەوە.
کەناڵى سی ئێن ئێن تورک، لە زارى یەکێک لە بەرپرسانی باڵاى تورکیاوە بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێت لە کۆبوونەوەى دووشەممەدا عێراق و تورکیا بگەنە “ئەنجامێکى باش” و رێککەوتنێکى 25 خاڵی واژۆ بکەن.
رێککەوتنەکە تایبەتە بەو ئۆپەراسیۆنەى وابڕیارە تورکیا لە هاوینى ئەمساڵدا بەمەبەستى “کۆنترۆڵکردنى پەکەکە” لەنێو خاکی عێراق و هەرێمى کوردستاندا ئەنجامى بدات.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە دەبێت عێراق هێزەکانى پەکەکە بە پلانێکی تایبەت لە وڵاتەکەى بکاتە دەرەوە، هەروەها لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان عیراق و تورکیا پێکدەهێنرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەمانی هێزەکانی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق.