زووم:
بۆ حەوتەمین ساڵ لەسەریەک، فینلەندا پارێزگاری لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خۆشبەخترین وڵاتی جیهان کرد، کوەیت هاتە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و ١٣ هەمین لەسەر ئاستی جیهان، هەریەکە لە لوبنان و ئەفغانستان لە ریزبەندی کۆتاییدان.
بەگوێرەی ئاماری ساڵانەی خۆشبەختترین وڵاتانی جیهان، کە بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاودەکرێتەوە، وڵاتانی ئەسکەندەنافیا وەکو هەمیشە پلەکانی پێشەوەیان گرتووە، دانیمارک، ئایسلاند، سوید، لە ریزبەندی لە پلەی دووهەم و سێهەم و چوارەمدان.
لەمساڵدا، بۆیەکەمجار ئەمریکا و ئەڵمانیا لە لیستی ٢٠ وڵاتی پێشەوەی لیستەکە نەبینران و بۆ پلەی ٢٣ و ٢٤ پاشەکشەیان کرد، هەردوو وڵاتی کۆستاریکا و کوەیت و هاتنە ریزبەندییەکەوە و لە پلەی ١٢ و ١٣هاتن.
لەو ٢٠ وڵاتەی لە پێشەوەی لیستەکەن، هیچ یەکێکیان لەوڵاتانە نین کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانن لەسەر ئاستی جیهان، تەنها هۆڵەندا و ئوستراڵیا، ژمارەی دانیشتوانیان لە سەرو ١٥ ملیۆنەوەیە، لەگەڵ کەنەدا و بەڕیتانیا کە ژمارەی دانیشتوانیان لە ٣٠ ملیۆن زیاترە.
هەریەکە لە ئەفغانستان و لوبنان و ئوردن گەورەترین پاشەکشەیان لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا تۆمار کردووە.
لە بەرامبەردا سڕبیا، بولگاریا، لاتڤیا زۆرترین پلەیان بۆ ریزەکانی پێشەوە بڕیوە.
بۆ ئامادەکردنی لیستی وڵاتە خۆشبەختەکانی جیهان، نەتەوەیەکگرتووەکان پشت بە فۆڕمێکی راپرسی دەبەستێت، کە دانیشتوانی وڵاتان لەبارەی ئاستی خۆشبەختی تاکەوە پڕیدەکەنەوە.
هەروەها سەرنج دەخاتە سەر کۆمەڵێک پێوەری ئابووری، وەکو بەرهەمی ناوخۆ و ئازادیی تاک و گەندەڵی، بەڵام بەگشتی پشت بە شەش بابەتی سەرەکی دەبەستێت، ئەوانیش: پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، داهات، تەندروستی، ئازادی، بەخشندەیی و نەبوونی گەندەڵی.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، هەستکردن بە خۆشبەختی لە زۆرێک لە وڵاتان، لای گەنجان و لاوان زیاترە لە بەساڵاچوان.
هەروەها تیڕوانین بۆ خۆشبەختی و ژیانێکی ئاسودە لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، بۆ نمونە وڵاتانی ئەسکەندەنافیا کە خاوەندی سروشتێکی خاوێن و دڵڕفێنن، تێڕوانینێکی ئاسان و سادەیان هەیە بۆ خۆشبەختی هەیە، بەڵام لە کۆمەڵگەیەکی وەکو کۆمەڵگەی ئەمریکی سەرکەوتن و ژیانێکی خۆشبەختانە بەستراوەتەوە بە کۆکردنەوەی زیاتری پارە.
ریزبەندیی بەدبەختترین وڵاتانی جیهان
جگە لەو لیستەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ساڵانە زانکۆی هۆبکنز ریزبەندیی بەدبەخترین وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، کە پشتی بە ئاستی هەڵاوسان و بێکاری و قەرزی بانکی و داهاتی تاک لە بەرهەمی ناوخۆ بەستووە.
لە ریزبەندیی ساڵی ٢٠٢٣دا، پێنج وڵاتی عەرەبی لە لیستی ٢٠ وڵاتی یەکەمن، عێراق لە پلەی ٣٣ هەمیندایە، لە کاتێکدا بۆساڵی ٢٠٢٢ لە ریزبەندی ٥٠ هەمیندابوو، واتە ١٧ پلە هاتووەتە پێشەوە.
ریزبەندییەکە لە خراپەوە بۆ باش رێکخراوە.
ریزبەندی ٢٠ وڵاتی پێشەوە بەمشێوەیەیە:
١ــ ئەرژەنتین 321.8 خاڵ
٢ــ فەنزوێلا 276.3 خاڵ
٣ــلوبنان 266.1 خاڵ
٤ـــ سوریا 251.4 خاڵ
٥ــ زیمبابۆی 242.2 خاڵ
٦ــ سودان 212.9 خاڵ
٧ــ تورکیا 108.5 خاڵ
٨ــ تونگا 77.9 خاڵ
٩ــ یەمەن 76.7 خاڵ
١٠ــ باشووری ئەفریقا 75.6 خاڵ
١١ــ ئێران 73.2 خاڵ
١٢ــ ملاوی 73.2 خاڵ
١٣ــ پاکستان 71.0 خاڵ
١٤ــ ئەنگۆلا 67.4 خاڵ
١٥ــ میانمار 65.4 خاڵ
١٦ــ بۆسنە و هەرسک 65.2 خاڵ
١٧ ئۆکراین 65.0 خاڵ
١٨ــ میسڕ 64.8 خاڵ
١٩ـ هایتی 64.4 خاڵ
٢٠ ـ سورینام 63.6 خاڵ
لە ریزبەندییەکەدا لوبنان لە پلەی سێهەم لەسەر ئاستی جیهان و یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دەبینرێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان بۆ ئەم پلەیە دابەزیوە.
بەهەمانشێوە سوریا و سودان و میسر کێشەی سەرەکیان بریتییە لە هەڵاوسانی نرخ.
بەڵام لە هەریەکە لە عێراق، یەمەن، ئوردن، جەزائیر، تونس، لیبیا، مۆریتانیا، مەغریب، لەگەڵ سعودیە و کوەیت، هۆکاری سەرەکی بریتییە لە بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری.
ئەم ٢٠ وڵاتەی خوارەوەش، پێچەوانەی وڵاتانی سەرەوە، کەمترین خاڵیان تۆمارکردووە و لە ریزبەندی کۆتاییدان:
١ـ تایلەند (6.6)
٢ـ یابان (7.0)
٣ـ سویسرا (8.7)
٤ـ قەتەر (9.3)
٥ـ ماڵتا (9.5)
٦ـ چین (9.8)
٧ـ کۆتدیڤوار (11.0)
٨ـ تایوان (11.2)
٩ـ تۆگۆ (11.2)
١٠ـ هۆڵەندا (11.9)
١١ـ کۆریای باشوور (12.0)
١٢ـ عومان (12.2)
١٣ـ فیجی (12.2)
١٤ـ بەحرەین (12.5)
١٥ـ دانیمارک (12.7)
١٦ـ مالیزیا (12.8)
١٧ـ هۆنگ کۆنگ (13.0)
١٨ـ ئەڵمانیا (13.5)
١٩ـ مالی (14.0)
٢٠ـ بەلجیكا (14.2)
بۆ دیاریکردنی ئیمارات، کوەیت، بەحرەین لەگەل عومان و قەتەر لەم ریزبەندییە، ئاستی قەرز بە پێوەری سەرەکی وەرگیراوە.
هەروەها هەندێک وڵات لە ریزبەندی ٢٠ وڵاتی پێشەوەی دەرچوون و ژمارەک وڵاتی دیکە جێگەی پڕکردوونەتەوە
بۆ نمونە هەریەکە لە کۆبا و سریلانکا و غانا و رواندا لە لیستەکەدا نەماون، میسر و پاکستان و مالاوی و میانمار هاتوونەتە شوێنیان.