89
تایمز
- بەهۆی قەیرانی کەرتی تەندروستی بەریتانیا، پلانێکی تایبەت بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دادەنرێت بۆئەوەی چیتر لە چاوەڕوانی بینینی پزیشکدا نەبن
- بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکی روسیا لەنێو خاکی پۆڵەندا دوو هاوڵاتی کوژران، ئەمەش گرژییەکانی نێوان پوتین و ناتۆ زیاتر دەکات
- کەمی هێلکە لە بازاڕەکانی بەریتانیا، سفرەی بەیانیان بێ هێلکەوڕۆن دەکات، کە یەکێکە لە خواردنە باوەکانی ژەمی بەیانیانیان
دەیلی تەلەگراف
- هێرشێکی موشەکی روسیا بۆسەر وڵاتی پۆڵەندا کاردانەوەی لێکەوتەوە، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت هێرشەکە بۆ سەر هەموومانە
- لەدوای هاتنی کۆرۆناوە یەک لەسەر پێنجی خوێندکارانی بەریتانیا نەچوونەتەوە خوێندنگە و لە ماڵەوە لەلایەن دایک و باوکیانەوە درێژە بە خوێندنەکانیان دەدەن
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک جیلی هەرزەکاری ئێستا روبەڕوی لەدەستدانی هەستی بیستن دەبنەوە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆنەوە
دەیلی ئێکسپرێس
- مردنی منداڵێکی دووساڵان لە بەریتانیا بەهۆی کەڕووی نێو ماڵ دەبێتە “شەرمەزاری” بۆ ئەو وڵاتە
- سەرەڕای دەرنەچوونی کاندیدەکانی لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا، ترەمپ خۆی بۆ پۆسی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکاتەوە
- لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناسا کەشتی ئاسمانی ئارتێمیس 1 رەوانەی سەر مانگ دەکات، کە دەبێتە هەنگاوێکی دیکەی گەورە لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا
فاینەنشیەڵ تایمز
- ریشی سوناک داوای لە کارگێڕانی باڵای بەریتانیا کردووە، دەست بە بودجەوە بگرن، لەکاتێکدا کرێکارەکانیان روبەڕوی قەیرانی خەرجى رۆژانە بوونەتەوە
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک ژمارەی سپێرم لە پیاواندا لە سەرانسەری جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
- سەرەڕای بەڕێوەچوونی لوتکەی کەشوهەوا لە میسر، جوتیارانی ئەو وڵاتە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا دەجەنگن